دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئێران کاتێکی زۆر سەختی دەبێت ئەگەر ڕێککەوتنمان لەگەڵدا نەکات.
ترەمپ بە کەناڵی ئەی ئێف پیی فەڕەنسیی ڕاگەیاند، نازانم بەم نزیکانە ڕێککەوتن دەکرێت یان نا، بەڵام باشترە ئێران ڕێککەوتنێک بکات.
تاوەکو ئێستا ئەمریکا و ئێران بە ڕەسمی ڕێککەوتنیان ڕانەگەیاندووە و گرژییەکانی نێوانیان بە شێوەی زارەکیی بەردەوامیی هەیە.