کەشناسی: ئەمڕۆ و سبەی بارانبارین بەردەوامدەبێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچەهەوردا دەبێت، تۆزێکی سووک لە کەشدا دەبێت، بەتایبەتی لە ناوچەکانی باشووری هەرێمی کوردستان. پێشبینیدەکرێت لە پاشنیوەڕۆوە بارانبارین لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەشێوەی تاوەباران دەستپێدەکات و هەورەبرووسکەی لەگەڵدایە.

هاوکات ڕاشیگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە کەشدا لە پاشنیوەڕۆوە لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان، لە هەندێک کات پێشبینی بارینی تاوەباران و هەورەبرووسکە دەکرێت.

کەشناسیی هەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاند، پلەی گەرما ڕوو لە دابەزین دەکات و ئەمڕۆ و سبەی بە نزیکەی 1 بۆ 3 پلە دادەبەزێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share