بنیامین ناتانیاهۆ: ئۆرشەلیم (قودس) وەک پایتەختێکی هەمیشەییمان دەمێنێتەوە

بنیامین ناتانیاهۆ ڕایدەگەیەنێت، ئێستا ئێـ.ـران بەراورد بە هەر کاتێکی دیکە لاوازترینە و ئێمەش بەهێزترینین.

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە مەراسیمی ساڵانەی “ڕۆژی ئۆرشەلیم” لە وتارێکدا ڕایگەیاند، لەم ڕۆژە پیرۆزەدا، بە هەموو جیهان دەڵێم، ئۆرشەلیم (قودس)، وەک پایتەختی مێژوویی و هەمیشەییمان دەمێنێتەوە.

وتیشی، ئێمە مێزەکەمان بەسەر ئـ.ـێراندا هەڵگێڕایەوە، ئێستا ئێـ.ـران بەراورد بە هەر کاتێکی دیکە لاوازترینە و ئێمەش بەهێزترینین، ئەگەر دوو جار جەنگمان لەگەڵ ئێـ.ـراندا نەکردایە، ئێستا خاوەنی چـ.ـەکی ئـ.ـەتۆمی دەبوون و دەبوونە هەڕەشە بۆ سەر مرۆڤایەتی.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share