قائیمقامیەتی هەڵەبجە: سزای هەشت نانەواخانەماندا کە نانیان گران بە هاوڵاتییان دەفرۆشت

قائیمقامیەتی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، بەهۆی هەرزاننەکردنی نرخی نانەوە هەشت نانەواخانە سزادران و ئەگەر دووبارەی بکەنەوە دادەخرێن.

لیژنەی نانەواخانەکانی سەر بە قائیمقامیەتی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا بە مەبەستی پاڵپشتیکردنی نانەواخانەکان، هەستاین بە دابەشکردنی 530 بتڵ غاز بەسەر نانەواخانەکانی شاری هەڵەبجەدا.

ڕوونیشیکردەوە، لە کاتی دابەشکردنەکەدا، ڕێنمایی پێویست و جەختکردنەوەمان ئاڕاستەی خاوەن کارەکان کرد سەبارەت بە هەرزانکردنی نرخی نان بۆ (هەشت نان بە هەزار دینار). خۆشبەختانە زۆرینەی نانەواخانەکان پابەندی بڕیارەکە بوون، تەنها هەشت نانەواخانە نەبێت کە سەرپێچییان کرد و پابەند نەبوون، بۆیە وەک سزایەکی سەرەتایی، ئەو نانەواخانانە لە وەرگرتنی غاز بێبەش کران و لە ئایندەیەکی نزیکیشدا ڕووبەڕووی سزای یاسایی و داخستن دەبنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share