شارەزای بواری کەشناسی ڕایدەگەیەنێت، لە کاتی ڕوودانی هەورەبروسکە مەچنە ژێر درەخت و ستوونی کارەبا و پاڵمەکەون.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، بەهۆی ئەوەی ئێستا زەوی گەرمە و لە وەرزی هاوین نزیکدەبینەوە، لەبەرئەوە ئەگەری ڕوودانی هەورەبروسکەی مەترسیدار زیاتر دەبێت، بۆیە تاوەکو 22ی ئایاری 2026 ناوبەناو تاوەباران دەبارێت و هەورەبروسکە ڕوودەدات.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمانە گرنگترین ئەو ڕێنماییانەن کە پێویستە هاوڵاتییان لە کاتی ڕوودانی هەورەبروسکە لەبەرچاوی بگرن:
– ڕاکردن بۆ ناو حەشارگە: دەستبەجێ بچۆرە ناو هۆبەیەک، ماڵێک یان ئۆتۆمبێلێکی داخراو، ئەگەر لە ئۆتۆمبێلدا بوویت دەست لە ئاسن و گەیەنەرەکان مەدە.
– هەرگیز مەچۆرە نژێر درەخت و ستوونی کارەبا ، ئەگەر لە دەرەوە بوویت لە شاخ و لوتکەی گردەکاندا مەمێنەرەوە.
– پچڕاندنی کارەبا: لەناو ماڵدا دەست لە بەلوعە مەدە و وایەری ئامێرە کارەباییەکان لێبکەرەوە.
– دوورکەوتنەوە لە ئاسن، چەتر، مۆبایل (ئەگەر لە دەرەوە بوویت) و کەرەستە کانزاییەکان لە خۆت دووربخەرەوە.
– ئەگەر لە دەشتایی بوویت ڕامەکشێ، بەڵکو تەنها وەک تۆپێک خۆت کۆبکەرەوە و لەسەر پێ دانیشە.