د. ئەحمەد میرە: خڕە وەزیر بوونت نامەعقولە

د. ئەحمەد میرە، مامۆستای زانکۆ و ڕۆژنامەنووس نووسینێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، وەزیرێکی وەک حەملان لە پەڵەهەورێکی ڕەش دەچێت، نە سێبەری هەیە و نە باران، تەنها ناهێڵێت تیشکی خۆر لە زەوی بدات، ئەم پیاوە جگە لە دزێکی زۆر خراپی دزینی سەروەتی وڵات، سەرتۆپی دزینی هیواکانی خەڵکی ناڕازیی کوردستانە، کەمجار بوونەوەرێکی لە تەرزی ئەم پیاوە لە سیاسەتدا هەڵدەتۆقێت، کە تا دوا ئاست لە کونی خۆی هەڵبگەڕێتەوە.

دەشڵێت، باشترین خاڵی ئەم خڕە وەزیرە ئەوەیە، کە بەردەوام دەبێتە نموونەی باڵای شکستی سیاسەتەکانی زڕحزب و زڕبرا گەورەکە و لێرە و لەوێ ئاوێنەی ڕەسەنی سیاسەتی ناڕەسەنی پـ.ـارتییە، زۆر کەم وەزیرێکی ئەم هەرێمە لێرە و لە بەغدادیش نوزەی خێری تێدابووە، بەڵام حەملان جگە لە حامیلی خەمەکانی حیزبی قائیدی، خێری بۆ ئومەت نەبووە و یەکێکە لە نموونە ڕەشەکانی گۆڕانکاریی ڕابوردوو، کە لەگەڵ بوونیدا هەموو شتێکی نامەعقولکردووە، جارێکیان لەدیدارێکی تەلەڤیزۆنیدا بە کادرێکی داماوی حیزبی قائیدم گوت، کە هەر بوونت نامەعقولە، بەڵام ئێستا تەواو دڵنیام، کە حەملان چەندە نامەعقولیەتی بەحیزب و خۆی و حکومەتەکەی بەخشیوە.

د. ئەحمەد میرە ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆر لادەری سیاسیم بینیوون و لە جۆگەی ئەم و ئەو، گەڵای سەوزی کۆیلایەتییان حەپەلوشکردووە، بەڵام دۆزینەوەی بوونەوەری لە تایپی کاک حەملان زۆر نادرە، تۆ دواجار بوویتە مرۆڤێکی بێشوێن، نە لەشاری نازداری باوانت دەتوانیت گەزۆی بەختەوەری بخۆیت و نە بەغداد ڕێگەدەدات ببیتە وەزیری ئاوەدانکردنەوەی شار و گوندەکانی، تا لەژێر باڵی مەرجەعەکەتدا باس لە گەرمای ژیانی کرێکاران بکەیت.

لە کۆتایشدا نووسیویەتی، زۆر دڵخۆشدەبم کاتێک دەبینم مرۆڤی وەک تۆ لەسەر هەموو خوانێک مراوییەکی ناشرینیت و چەند لەدەرگا بدەیت، کەس ئامادە نییە فەرمووی چایەکت لێبکات، هەرچەند تۆ ڕاهاتوویت بۆ فرۆشتنی کڵاوی حزب، سەدان کڵاوی شکۆمەندی لەسەر کەلەی تاریکت فڕێبدەیت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتی: وریایی فه‌رمانده‌‌كانمان نه‌بووایه‌ كه‌ركوك به‌ره‌و سه‌رگەردانییه‌كی هه‌میشه‌یی ده‌برا

ڕاگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ڵێت، “16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌رئه‌نجامی پێشبینیی هه‌ڵه‌ و بڕیاری نه‌خه‌مڵیوی سیاسی و ستراتیژی…
Total
0
Share