ئەی تەمەنی پڕ ئــەسرینـم
ئەڕۆی ئــاوڕ نــــادەیتــەوە
لەگـەڵ هەموو هەنگاوێکتا
لە عــومری من ئەسڕیتەوە
هێشتا دەنگی هونەرمەندی گەورەی گەلەکەمان کەریم کابان لە کووچە و کۆڵانەکانی سلێمانی دەزرنگێتەوە؛ ئەمانەی لە وێنەکاندا دەیبینیت، کەلوپەلەکانی ئەو هونەرمەندەن؛ هێشتا پارێزراون و وەک خۆیان ماونەتەوە
وێنەکان: تیشکۆ سدیق – تۆڕی میدیایی ئێستا










