وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، لە ساڵی 2006ـەوە، ڕەگەزنامە دراوە بە 2 هەزار و 757 بیانی، زۆربەی ئەو کەسانەش لەڕێگەی هاوسەرگیرییەوە ڕەگەزنامەیان پێدراوە.
عەمید میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، “پڕۆسەکە بەگوێرەی یاساکانی عێراق و لەژێر چاودێریی لایەنە پەیوەندیدارەکان بەڕێوەچووە، بەلەبەرچاوگرتنی هەموو ڕێکارە ئەمنییەکان.”
وتیشی، زۆربەی ئەو بیانیانە لە ڕێگەی هاوسەرگیرییەوە بوونەتە خاوەنی ڕەگەزنامەی عێراقی، ئەوانی دیکە بەهۆی نیشتەجێبوونیان بۆ ماوەی 10 ساڵ یاخود زیاتر، بوونەتە خاوەن ڕەگەزنامە.
بەگوێرەی یاسای عێراقی، چەند ڕێگەیەک هەن بۆ بەدەستهێنانی ڕەگەزنامەی عێراقی، یەکێک لەوانە هاوسەرگیرییکردنە لەگەڵ عێراقییەک، یاخود ژیانکردنە لەو وڵاتە بۆ ماوەی 10 ساڵ یان زیاتر.