کاری قیرتاوکردنی بەشە خراپبووەکانی شەقامێک لە سلێمانی دەستیپێکرد
شارەوانیی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، تیمەکانمان کاری قیرتاوکردنی بەشە خراپبووەکانی سایدی سەرەکیی ڕۆیشتن، لە فولکەی هەواری شارەوە بە ئاڕاستەی ئەندەرپاسی والی و یەکتربڕی کۆبانێ، دەستپێکرد.
ئاماژەی بەوەشکرد، پڕۆژەی چاکسازیکردن لە شەقامەکان، وەک هەنگاوێکی ستراتیجی و گرنگ بۆ پەرەپێدانی بواری هاتوچۆ ئەژمار دەکرێت، کە ئامانج لێی بنبڕکردنی کێشەی جەنجاڵی و ڕێکخستنەوەی جوڵەی گواستنەوەیە لەم ناوچە گرنگەدا.
وێنەکان: عەلی مەلا – تۆڕی میدیایی ئێستا
