سەرچاوەیەک ئاشکرایدەکات، ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەرکەکانی بەرامبەر حکومەتی عێراق جێبەجێبکات، ئەوا مووچەی مانگی ئایار دەنێردرێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک، هەفتەی داهاتوو وەزارەتی دارایی عێراق دەستدەکات بە ڕێکارەکانی دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی عێراق، تاوەکو فەرمانبەران و هاوڵاتییانی عێراق، پێش جەژن مووچەیەکی دیکە وەربگرن.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو ئەرک و ڕێکارانەی کە لەسەرییەتی جێبەجێیان بکات، کە بریتین لە ناردنی داهاتی نانەوتی، تەرازووی پێداچوونەوە و نووسراوی وەزارەتی نەوت، ئەوا پێش جەژن و بە زووترین کات مووچەی مانگی ئایاری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەنێردرێت.