مەزڵوم عەبدی ڕیادەگەیەنێت، وەک هەسەدە، لە ڕێگەی سلێمانییەوە پەیوەندییە سەرەتاییەکانمان لەگەڵ هاوپەیمانان ڕێکخست.
مەزڵوم عەبدی، فەرماندی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هـ.ـەسەدە) لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “پێش جەنگی کۆبانێ، د.اعـ.ـش داوای لێکردین بـ.ـەیعەتیان پێبدەین و لە بەرامبەردا ویلایەتێکی کوردیمان بۆ دروستبکەن، بەڵام ئێمە ڕەتمانکردەوە، ئەوەبوو جەنگی کۆبانێ ڕوویدا کە سەختترین جەنگ بوو”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “لە ڕێگەی سلێمانییەوە پەیوەندییەکی سەرەتاییمان لەگەڵ ئەمریکا دروستکرد، سەرەتا هێزەکانی هاوپەیمانان تەنیا ڕزگارکردنی هاوڵاتیان دەهاتنە پێشەوە، بەڵام کاتێک بینیان ئێمە چەندە خۆڕاگرین، زیاتر پشتیوانمان بوون”.