سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی: لیستی مووچەی مانگی ئایار کارا کرا

لیستی مووچەی مانگی ئایار بە سیستمی پەیڕۆڵ کارا کرا.

یادگار جەبار، سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی ئایار بە سیستمی پەیڕۆڵ، لەلایەن فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە کاراکراوە.

باسی لەوەشکرد، لیستەکە بە هەمان ڕێکار و ڕێنمایی مانگی ڕابردوو ئامادە دەکرێت، لەگەڵ چەند تێبینییەک، کە تایبەتن بە خەرجکردنی دەرماڵە، بڕیارە لە پێنج بۆ 10 ڕۆژدا لیستەکە ئامادەبکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share