هەرێم کەمال ئاغا ئاشکرایدەکات، ئەوەی ڕێککەوتنەکان جێبەجێ ناکات حکومەتی هەرێمی کوردستانە و 120 ملیارەکە نانێرێت بۆ بەغداد تاوەکو ئەوانیش مووچەکە بنێرن.
هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، لە ڕابردوودا حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق ڕێککەوتنیان کردووە کە مانگانە هەرێمی کوردستان 120 ملیاری داهاتی نانەوتی ڕەوانەی بەغداد بکات، لەبەرچی داهاتەکە نانێردرێت؟ ئەگەر ڕێککەوتن کراوە بۆچی جێبەجێ ناکرێت؟
وتیشی، ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان 120 ملیارەکە ڕەوانەی بەغداد بکات، بەغدادیش بە دڵنیاییەوە مووچە دەنێرێت، هیچ کەسێک باوەڕ بەو قسەیە ناکات، کاتێک حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێن داهات نییە، داهات هەیە و نابێت مووچە و قوتی خەڵک بەو ئاقارەدا ببرێت، بۆیە ئەوەی ڕێککەوتنەکان جێبەجێ ناکات حکومەتی هەرێمی کوردستانە.