کەشناسێک: پلەی گەرما دەگاتە 40 پلەی سیلیزی

شارەزای بواری کەشناسی ڕایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو کاریگەریی بارستەهەوا جەمسەرییەکە کۆتاییدێت و پلەی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکات

هەڤاڵ سدیق، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، کاریگەریی ئەو بارستەهەوا جەمسەرییەی چەند ڕۆژێکە ڕوویکردووەتە هەرێمی کوردستان تا ڕۆژی شەممە لەسەر ناوچەکانمان بە لاوازی دەمینێتەوە، لە ڕۆژی یەکشەممەوە پلەی گەرما لە زۆرێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەرزدەبێتەوە، ئەمەش بەهۆی هاتنی بارستەهەوایەکی نیمچەگەرم لە باکووری ئەفریقاوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممەی هەفتەی داهاتوو، ڕۆژانی گەرم دەبن، بەتایبەت لە ناوچە دەشتاییەکان، بەرزترین پلەی گەرمای تۆمارکراو لە ناوچەکانی سنووری ئیدارەی گەرمیان دەبێت، پێشبینیدەکرێت لەو ناوچانە پلەی گەرما بگاتە 40 پلەی سیلیزی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبەرژەوەندیی كرێنشینان بڕیاردەدرێت
ئەنجومەنی پارێزگا ڕوونكردنەوە دەدات

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕوونكردنەوە لەبارەی تەواوكردن و دابەشكردنی یەكە نیشتەجێبوونە تەواونەكراوەكان بەسەر كرێنشینان دەدات و دەڵێت، “پێشنیازێك…
Total
0
Share