تەندروستیی سلێمانی: مانگی ڕابردوو 12,195 منداڵ لە نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد ڕەشید چارەسەرکراون

تەندروستیی سلێمانی، ڕایگەیاند، مانگی ڕابردوو 12,195 منداڵ لە نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد ڕەشید، تایبەت بە منداڵان بیندراون چارەسەری پێویستیان بۆ ئەنجامدراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، ڕایگەیاند، لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێركاری 12,195 منداڵ لە دەوامی بەیانیان و بەشی ڕاوێژكاری بیندراون و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و 1,410 منداڵ داغڵكراون.

دەشڵێت، هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی مناڵان 374 حاڵەتی سكچوون و ڕشانەوە و ووشكبوونەوە و 464 حاڵەتی هەناسەتوندی تۆماركراون، 584 منداڵ لە بەشی تیشك و دەمار و 165 منداڵ لە بەشی بەدخۆراكی و 133 منداڵ لە بەشی ڕاهێنانەوەی چارەسەری خۆراك و 513 منداڵ لە بەشی گەشەكردن بیندراون و 177 منداڵ لە بەشی نەبەكام داغڵكراون.

ئااژە بەوەشدەکات، هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێركاری 7,004 پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 103 ئیكۆ و 386 سۆنەر ئەنجام دراون و 765 تیشك گیراون.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: گرفتەکانی بەردەم کارکردن لە پڕۆژەی شەقامی دابان چارەسەرکران

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەردەوامین لە ئەنجامدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و گرفتەکانی بەردەم پڕۆژەی شەقامی دابان چارەسەرکران. سەبارەت بە…
Total
0
Share