هاتوچۆی هەولێر: شۆفێرانی بارهەڵگر و ماتۆڕسکێلەکان ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر لە ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی، هاتوچۆکردن لە بارهەڵگر و ماتۆڕسکیلەکان قەدەغەدەکات.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە، لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و دروست نەبوونی جەنجاڵی لە ناوچە گەشتیارییەکان و سەیرانگەکان، بڕیاردرا بە قەدەغەکردنی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل لە و ڕێگەیانەی بە ناوچە گەشتیاریەکاندا تێدەپەرن لە ڕۆژانی پێنجشەممە لە کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ تا یەکی شەو، هەروەها لە ڕۆژانی هەینی، لە کاتژمێر حەوتی بەیانیی تا یەکی شەو.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر بارهەڵگرێک لەو کاتانەی کە هاتوچۆ تیایدا قەدەغەیە، بەڕێگەکاندا بڕوات ئەوا لە ڕێگەی کامێڕاکانەوە سزای دارایی بۆ تۆماردەکرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەرمین مەعروف: لە ئایندەیەکی نزیکدا داوای مووچەی مانگی هەشت دەکەین

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاوەڕێین هەرێم داهاتی نانەوتی رادەستبکات، تاوەکو لە ئایندەیەکی نزیکدا داوای مووچەی مانگی هەشت…
Total
0
Share