عەباس خدر: هەفتەی داهاتوو حاجییانی سلێمانی بەرەو سعودیە بەڕێدەکەون

عەباس خدر، بەڕێوەبەری نووسینگەی حەج و عومرەی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، ڕۆژی 11ـی ئایار، یەکەم کاروانی حاجییانی سلێمانی بەرەو مەککە بەڕێدەکەون.

ئاماژەی بەوەشدا، کۆتا کاروانی حاجییانی سلێمانی ڕۆژی 17ـی ئەم مانگە بەمەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج، بەرەو مەککە بەڕێدەکەون.

عەباس خدر وتیشی، ئەمساڵ لە شاری سلێمانی 1262 حاجی هەن، 704ـیان لە ڕەگەزی نێرە و 558ـیان لە ڕەگەزی مێن.

هەروەها ڕاشیگەیاند، ئەگەر شـ.ـەڕی ناوچەکە دەستپێنەکاتەوە، بڕیارە ئەو حاجییانە لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی جەلال تاڵەبانییەوە گەشتەکانیان ئەنجامبدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دارا سێکانیانی: دوای نووسراوەکەی تەیف سامی چەندجارێک قسە لەگەڵ سودانی کراوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دوای نووسراوەکەی وەزیری دارایی عێراق بۆ راگرتنی خەرجکردنی مووچەی هەرێم چەندجارێک قسە لەگەڵ…
Total
0
Share