کەشناسی: خۆڵبارین بەردەوامدەبێت و پلەی گەرما نزمدەبێتەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، خۆڵبارین بەردەوامدەبێت و پلەی گەرما نزمدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە ناوچەکەمان بە گشتی سەنتەری پارێزگاکان و قەزاو ناحیەو ئیدارە سەربەخۆکان و ناوچە شاخاوییە سنووریەکان و بەرزەکان، نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ بوونی بارستە هەوایەکی فێنک تێکەڵ بە تۆزوخۆڵ لە چینەکانی سەرەوە بەهۆی بوونی ئەم بارستە تۆزوخۆڵە لە چینەکانی سەرەوەی ئاسمان کەمتر هەست بە روونی کەش دەکرێت واتە ((نا روونی ستوونی ئاسمان زیاترە بەراوورد بە ئاسۆی ئاسمان)) خێرایی با زیاددەکات لە هەندێک کات بە تایبەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە لەگەڵ ئەگەری بارانبارین لە ناوچەی شاخاوی جیاجیا لە کاتەکانی دواینیوەڕۆ ئەگەری هەورەبروسکە هەیە زیاتر بە شێوەی گەواڵە بارانی ناوچەی جیاجیا دەبێت، پلەی گەرما  بەرزدەبێتەوە بە (1-3) پلەی سیلیزی بەراوررد بە  پلەکانی دوێنێ لە هەندێک ناوچەش بە چەند پلەیەک  نزمدەبێتەوە.

لەبارەی کەشوهەوای سبەینێوە کەشناسی دەڵێت، ئاسمان بە گشتی  نیمچەهەورە پلەی گەرما نزم دەبێتەوە لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ لە سەر بەشێک لە ناوچەی جیا جیا بە تایبەت ناوچەکانی باشووری هەرێمی کوردستان، ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای کەرکوک .

ئەوەش دەڵێت، ئەو بارستە هەوایە فێنکەی  لە درەنگانی شەوی  یەکشەممە کە ڕووی  لە ناوچەکەمان کرد جیاوازی دروستکردووە لە ئاست و  درێژبوونەوەی ڕێڕەوی نزمە پاڵەپەستۆکان یەکێکیان لە تورکیاوە سەرچاوەی گرتووە ئەوی تریان لە باکووری ئەفریقاوە درێژبووەتەوە بۆ سەر بەشێک لە نیمچە دوورگەی عەرەبی پاشان درێژبووەتەوە بۆ سەر ناوچەکەمان بەو هۆکارە پێشبینیی بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ دەکرێت لە ماوەی ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە  .

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share