ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەسەر چەند پرسێک کۆدەبێتەوە

بڕیارە سبەی چوارشەممە، ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک سەبارەت بە پرسی میکانیزمی بەکرێدانی کۆشکەکان و هەمواری لیژنەکان، هەروەها بەدەرکردنی ئەو پارچە زەوییانەی تەرخانکراوە بۆ ڕۆژنامەنووسان کۆببێتەوە.

ئەنجومەنەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سبەی چوارشممە، کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆ کۆبوونەوەکە بە خوێندنەوەی چەند ئایەتێکی قورئانی پیرۆز دەستپێدەکات و لە تەوەری یەکەمدا ڕوونکردنەوە لەبارەی میکانیزمی بەکرێدانی کۆشکەکان (لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری) بەمیوانداریی بەڕێوەبەری شارەوانیی کەرکوک، بەڕێوەبەری کەرتەکان و قائیمقامیەت و لیژنەی زیادەڕۆیی، دەدرێت.

هەموارکردنەوەی لیژنەکانی ئەنجومەنی پارێزگا و دەنگدان لەسەری بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە دەبێت، هەروەها گفتوگۆ لەسەر ڕاسپاردەکانی لیژنەی خزمەتگوزارییە گشتییەکان سەبارەت بە بەئۆتۆماتیکیکردنی مۆلیدە ناحکومییەکان دەکرێت.

هاوکات لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، بەدەرکردن لە دیزاینی بنەڕەتی بۆ ئەو پارچە زەوییانە دەکرێت کە تەرخانکراوە بۆ ڕۆژنامەنووسان و دەخرێتە دەنگدانەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share