عەلی ڕەئوف: ئەگەر کێشەی مووچە چارەسەربێت مامۆستایانی گرێبەست دادەمەزرێن

عەلی ڕەئوف، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لە هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لەگەڵ هەیبەت حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کردووە سەبارەت بە دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست قسەمانکردووە و داوامانکردووە مووچەکانمان بخرێنە سەر بەغداد.

وتیشی، “عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو لێدوانێکی داوە کە کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان چارەسەردەکات، لەو حاڵەتەشدا بەدڵنیاییەوە ئێمە وەک مامۆستایانی گرێبەست دادەمەزرێین.”

عەلی ڕەئوف ئاماژەی بەوەشدا، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە وەڵامی ئەو داواکارییەدا وتی کە مافی خۆمانە مووچەکانمان بخرێنە سەر بەغداد و بەم زووانەش سەردانی وەزارەتی دارایی و ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبینەوە.”

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share