ئەمساڵ گرفتی کەمئاوی دەبێت؟

بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ساڵی ڕابردوو گرفتی ئاو دروستببوو؛ پرسیمان کە ئایا ئەمساڵ هەمان گرفت دروستدەبێتەوە؟

بەختیار تاهیر، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی لەسەر ئەم پرسە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، تائێستا هیچ کێشەیەکمان نییە، لە سەرچنار ئاوێکی باش هەیە، تا نزیکی پاییز بەشدەکات و دابەزینەکەی زۆر نابێت.

وتیشی، ئەگەر بودجەی پێویستیش تەرخانبکرێت بۆ چاککاری لە پڕۆژەکان، هیچ گرفتێکی کەمئاویمان نابێت.

ڕاشیگەیاند، ساڵی ڕابردوو بەهۆی کەمیی بارانبارینەوە، گرفتی ئاو لەناو شاری سلێمانیدا هەبوو، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی ئەو ڕێژە باشەی بارانبارین، ئەم گرفتەمان نابێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share