سیروان ساڵح، شارەزای بواری گەردوونناسی ڕایگەیاند، پێشبینی دەکەین ڕۆژی 18ـی ئایاری 2026، یەکەم ڕۆژی مانگی ‘زیلحجە’ بێت، واتە یەکەم ڕۆژی نۆمینەی حاجییان بێت.
ئاماژەی بەوەشدا، بەوپێیە، ڕۆژی سێشەممە 26ـی ئایاری 2026، ڕۆژی عەرەفەیە.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی ئەو گەردوونناسە کوردە، ڕۆژی چوارشەممە، 27ـی ئایاری 2026، یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان دەبێت.