شەقامێکی سلێمانی بەربەست دەکرێت

شارەوانیی سلێمانی، ڕایگەیاند، لە ئەمشەوەوە شەقامێکی سلێمانی بەربەست دەکرێت.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، ڕایگەیاند، سبەینێ لەلایەن تیمەکانمان لە بەشی پڕۆژەکان و ئامێرەکانی سەرۆکایەتیی شارەوانییمان دەستدەکرێت بە کاری قیرتاوکردن لە مەودای نێوان (گۆیژە سیتی تا یوتێرنی نزیک مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان) لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود.

دەشڵێت، بۆ ئەو مەبەستە لە کاتژمێر 8:30 خولەکی ئەمشەوەوە شەقامی ئاماژەپێکراو بە هەردوو ئاڕاستەی هاتن و چوون بە تەواوی بەربەست دەکرێت بەمەبەستی ئامادەکردنی بۆ کاری قیرتاوکردن.

ئاماژە بەوەش دەکات، داواکارین لە شۆفێران بۆ دوورکەوتنەوە لە دروستبوونی جەنجاڵی، ڕێگاکانی دەوروبەر وەک جێگرەوە بەکاربهێنن تا ئەو کاتەی تیمەکانمان کارەکانیان کۆتایی پێدەهێنن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی کەسێک بە تۆمەتی ئەشكەنجەدانی ژنێك و دەستبەسەركردنی منداڵەكانی دەستگیركرا

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە ژنێکی ئەشکەنجەداوە و منداڵەکانی دەستبەسەرکردووە. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی زانیاری…
Total
0
Share