بریندارێکی دیکەی ڕووداوەکەی ئەم بەیانییە سەر ڕێگەی کەلار-دەربەندیخان گیانیلەدەستدا

هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، بریندارێکی دیکەی ڕووداوەکەی ئەم بەیانییە، بەهۆی سەختیی برینەکەی گـ.ـیانیلەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، یەکێکی دیکە لە بریندارانی ڕووداوە هاتوچۆکەی بەیانیی ئەمڕۆی ناحیەی باوەنور کە لەدایکبووی ساڵی 1966ە، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گـ.ـیانیلەدەستدا، بەوەش ژمارەی گـ.ـیانلەدەستدان گەیشتە دوو کەس.

بەیانیی ئەمڕۆ، ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کرۆلا لە کەلارەوە بە ئاڕاستەی دەربەندیخان دەڕۆیشت، لە ناحیەی باوەنور کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕا، بەهۆیەوە منداڵێکی چوار ساڵان گـ.ـیانیلەدەستدا و شەش کەسی دیکەش برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق: نوێنەرانمان چاودێریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن

ئەلینا رۆمانسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، لە رێگای نوێنەرەکانیانەوە چاودێریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن. ئەلینا رۆمانسکی لە…
Total
0
Share