بەڕێوەبەری نووسینگەی حەج و عومرەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بڕیارەکە وەک خۆی لێهاتەوە و حاجییان بە ڕێگەی ئاسمانی گەشت دەکەن.
عەباس خدر، بەڕێوەبەری نووسینگەی حەج و عومرەی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، گەشتەکەمان لە فڕۆکەخانەکانی سلێمانی و هەولێرەوە دەستپێدەکات و بڕیارە بە فڕۆکە بێت نەک وشکانی.
وتیشی، ئەم هەواڵە بۆ حاجییان بەگشتی و ئەوانەی ئازاری قاچ و ملیان هەیە، دڵخۆشکەرە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندبوو، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی و گه‌ره‌نتیی چوونی حاجییانی كوردستان بۆ سعودیه و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج، ڕێککەوتین کە گه‌شتی حه‌جی ئه‌مساڵ، هاوشێوه‌ی حاجییانی عێراق ته‌نیا به ڕێگه‌ی وشكانی ده‌بێت.