ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە گەرووی هورمز سەرەتایەک دەستپێدەکات کە سوود بە ناوچەکە دەگەیەنێت.
موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی، بوونی ئەمریکا، هۆکاری سەرەکیی ناسەقامگیرییە لە ناوچەکەدا و جێگیرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە دەوڵەتانی کەنداو، سەرچاوەی گرژییە.
ڕاشیگەیاند، لە کەنداو و گەرووی هورمز لاپەڕەیەکی نوێ هەڵدەدرێتەوە و ئێران چارەنووسی هاوبەشی لەگەڵ دراوسێکانی هەیە و کار بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش لە کەنداو دەکات و کۆتایی بە “پێشێلکارییەکانی دوژمن بۆ سەر ڕێڕەوی ئاویی ناوچەکە” دەهێنێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، “لەمەودوا گەرووی هورمز ئارامی و پێشکەوتن لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت، هەروەها سوودی ئابوریی بۆ هەموو دەوڵەتانی کەنداو دەبێت”.