بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی، چەند ڕێنماییەکی بۆ کەم بەکارهێنانی کارەبا لە شوێنی کارکردن بڵاوکردەوە:
-داخستنی دەرگاکان لەکاتی ئیشکردنی سپلێت.
-گۆڕینی گڵۆپەکان بە جۆری لید.
-هەڵواسینی ڕێنمایی هۆشیاریی بەفیڕۆنەدانی کارەبا.
-بەکارهێنانی هەستەوەر (حەساس) بۆ گڵۆپی ڕاڕەو و دەستشۆر بۆ ئەوەی تەنیا لەکاتی پێویستدا کاربکەن.
-کوژاندنەوەی گڵۆپەکان لەکاتی چوونه دەرەوە.
-کوژاندنەوەی سەرجەم گڵۆپ و ئامێرەکان لە کۆتایی دەوام.