کەشناسیی هەرێمی کوردستان، کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان هەندێک کات بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت لەگەڵ ئەگەری کەمێک تاوەباران و بروسکە لە زنجیرە شاخاوییە سنوورییەکاندا بۆ کاتەکانی ئێوارە کەش بەگشتی سەقامگیر دەبێتەوە، پلەی گەرمی لە تۆمارکراوی دوێنێ نزیکدەبێتەوە.
دەشڵێت، سبەینێ هەینی ئاسمان پەڵەهەور دەبێت لە کاتەکانی ئێوارە بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت لەکاتەکانی درەنگانی شەو ئەگەری نمەباران هەیە لە ناوچەکانی سنووری ڕۆژئاوا ، پلەی گەرمی بە (1 – 2) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرزدەبێتەوە.