پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێک بەتۆمەتی کوشتنی براکەی دەستگیرکرا

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ڕایگەیاند، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی شارەزووری سەر بە بەشی پۆلیسی شارەزووری بەڕێوەبەرایەتیمان تۆمەتبارێکیان بەتۆمەتی کـ.ـوشتنی براکەی دەستگیرکرد.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ڕایگەیاند، دوای ئەوەی لە ڕووداوێکدا لە قەزای شارەزوور تۆمەتبارێک بە چـ.ـەقۆ برایەکی خۆی کـ.ـوشت، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و لەلایەن تیمەکانی بەڵگەی تاوان کەشف و هێڵکاری بۆ شوێنی ڕووداوەکە ئەنجامدرا و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکرد، دادوەر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ تۆمەتبار دەرکرد.

دەشڵێت، سەرەنجام و دوای ناچارکردنی لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە، تۆمەتباری ڕووداوەکە بەناوی (ئـ، ئـ، ع لەدایکبووی 2006) خۆی ڕادەستی بنکەی پۆلیسی شارەزوور کرد و ئێستا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی (406) لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چەند ناوچەیەكی پارێزگاكە تێیانپەڕاندووە
شاری سلێمانی زۆری نەماوە بڕی بارانی ساڵی ڕابردوو تێپەڕێنێت

دوای چەندین شەپۆلی بارانبارینی یەک لەدوای یەک، لە هەرێمی کوردستان بڕی ‏بارانبارین لە چەند ناوچەیەک ساڵی ڕابردووی تێپەراندووە،…
Total
0
Share