پارێزەری شێروان شێروانی ڕێدەگەیەنێت، دۆسیەیەکی دیکە لەسەر شێروان شێروانی کراوەتەوە.
محەمەد عەبدوڵا، پارێزەری شێروان شێروانی لە دیمانەیەکی تەلەڤزیۆنیدا ڕایگەیاند، هەشت ڕۆژە شێروان شێروانی مانى لە خواردن گرتووە و دۆخی لە مەترسیدایە.
وتیشی، دۆسیەکەی ناوبراو بە سیاسی کراوە و دۆسیەیەکی دیکەشی لەسەر کراوەتەوە.
باسی لەوەشکرد، ڕێگری لە مۆڵەتی چوونە ماڵەوەی شێروان شێروانی دەکرێت، پێدەچێت ڕێگرییەکان بە فشاری دەزگاکانی دەرەوەی حکومەت بن.