ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، دواخستنی ناردنی داهاتی نانەوتی ستەمە لە مووچەخۆران.
غالب محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، ئەگەر ئەم هەفتەیە حکومەتی هەرێمی کوردستان داهاتی نانەوتی بنێرێت بۆ بەغداد، هەفتەی داهاتوو مووچە دەنێردرێت.
ڕاشیگەیاند، دواخستنی ناردنی داهاتی نانەوتی، ستەمە لە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و هەوڵە بۆ دواخستنی مووچەکانیان.