دۆناڵد ترەمپ: ئـ.ـێرانییەکان نازانن کێ ڕابەری وڵاتەکەیانە

دۆناڵد ترەمپ ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر ئێـ.ـران ڕێککەوتنمان لەگەڵ نەکات ئەوا %25ی ئامانجەکانی دیکەیان لەناودەبەین.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دەتوانم ئێستا لەگەڵ ئێـ.ـران ڕێکبکەوم، بەڵام باشترین ڕێککەوتنم دەوێت، ئەگەر ئـ.ـێران ڕێککەوتنمان لەگەڵ نەکات، %25ی ئامانجەکانی دیکەیان لەناودەبەین.

وتیشی، ئێـ.ـران کێشەیەکی گەورەی بۆ جیهان دروستکردووە، ئەوان ئێستا سوپاکەیان شکستێکی گەورەی هێناوە و ناشزانن کێ ڕابەری وڵاتەکەیانە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا کۆنتڕۆڵی گەرووی هورمز لە دەستی ئەمریکادایە، سێ رۆژ لەمەوبەر ئێـ.ـرانییەکان ڕایانگەیاند کە ڕازین گەرووەکە بکەنەوە، بەڵام ڕەتمکردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share