هاتوچۆی ڕاپەڕین: چیتر چاوپۆشی لە ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا ناکەین

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت، لەمەودوا بە توندترین شێوە مامەڵە لەگەڵ ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا دەکەین و چیتر چاوپۆشیان بەرامبەر ناکرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، دیاردەی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا و بڕاوە نەک تەنیا سەرپێچییە، بەڵکو هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی، بۆیە لەمەودوا هیچ جۆرە چاوپۆشییەک لەسەر دەستبەسەرداگرتنی ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلانە ناکرێت، مەفرەزەکانمان ڕاسپێردراون کە بە توندترین شێوەی یاسایی مامەڵە لەگەڵ ئەم سەرپێچییانەدا بکەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لێخوڕینی بێ مۆڵەت، دروستکردنی جەنجاڵی و بێزارکردنی خەڵک بە دەنگی نائاسایی، بەزاندنی سنووری ئازادیی گشتییە، ڕێگە نادەین هیچ کەسێک لەژێر پەردەی سەرکێشیدا، ژیانی خەڵک بخاتە مەترسییەوە، سەلامەتیی گشتی هێڵی سوورە و هەرکەسێک بیبەزێنێت، ڕووبەڕووی سزایەکی قورس دەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share