د. بڕیار ڕەشید: لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیارێکی گرنگمان لە بەرژەوەندی جوتیاران پەسەندکرد

د بڕیار ڕەشید ئاشکرایدەکات، بڕیارێکی تایبەتمان بە سوودی جوتیاران پەسەندکرد.

د. بڕیار ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بە کۆی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەسەر بڕیارێکی تایبەت دەنگماندا، کە لە چوار بڕگەی سەرەکیی پێکدێت، ئامانج لێی پاراستنی مافی جوتیاران و دابینکردنی پاڵپشتیی زیاترە بۆیان.

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارەکە لە چوار بڕگە پێکدێت، کە بریتین لەمانە:

– ڕاگرتنی وەرگرتنەوەی قەرزی جوتیاران تا پەسەندکردنی بودجەی عێراق.

– دیاریکردنی نرخی گەنم هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو.

– هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی “حجب”ی پێشوەختە، پێش ڕادەستکردنی گەنم.

– خەرجکردنی شایستە داراییەکانی جوتیاران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: حاڵەتێکی دیکەی گومانلێکراوی تای خوێنبەربوون لە زاخۆ هەیە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، حاڵەتێکی دیکەی تای خوێنبەربوون لە زاخۆ هەیە کە بەشێوەی سەرەتایی پشتڕاستکراوەتەوە و تووشبووەکە…
Total
0
Share