پزیشکیان: واشنتن خیانەت دەکات

سەرۆککۆماری ئێران، ڕایگەیاند، واشنتن خیانەت لە دیپۆلماسیی دەکات.

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، لە نوێترین لێدوانیدا هێرشی توندی کردە سەر سیاسەتەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ڕایگەیاند کە واشنتن بە ئاشکرا “خیانەت لە پرەنسیپەکانی دیپلۆماسی” دەکات.

پزیشکیان ئاماژەی بەوە کرد، حکومەتی ئەمریکا بەردەوامە لە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و پابەند نییە بەو ڕێککەوتن و بنەما جیهانییانەی کە ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕادەگرن.

ئەم لێدوانانەی سەرۆککۆماری ئێران لە کاتێکدایە کە گرژییەکانی نێوان تاران و واشنتن لەسەر چەندین دۆسیەی ناوچەیی و نێودەوڵەتی گەیشتووەتە ئاستێکی باڵا و ئاسۆکانی گەیشتن بە لێکتێگەیشتنی دیپلۆماسی ئاڵۆزتر بوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: تادێت بە مووشەکی زیاتر وەڵامی ئەمریکا و ئیسرائیل دەدەینەوە

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایدەگەیەنێت، دوژمن دەڵێت 320%ـی مووشەکەکانی ئێران لەناوچوون، کەچی ئێمە هەر مووشەکی زیاتر هەڵدەدەین. محەمەد باقر…
Total
0
Share