وتەبێژی قەرارگەی خـ.ـاتەمـ.ـولئەنبیا ڕایدەگەیەنیت، گەرووی هورمز وەک پێشتر لەژێر چاودێری و کۆنتڕۆڵی چڕی خۆماندا دەبێت و دایخەین.
ئیبراهیم زولـ.ـفەقاری، وتەبێژی قەرارگەی خـ.ـاتەمـ.ـولئەنبیا ڕایگەیاند، بەهۆی ئەوەی ئەمریکا پابەند نەبوو بە بەڵێنەکانی، گەرووی هورمز گەڕایەوە دۆخی پێشووی و دامانخست.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە پێشووتردا، بە نیازێکی پاش و لەسەر بنەمای دانوستانەکان، ڕێگەمان بە تێپەڕبوونی چەند کەشتییەکدا، بەڵام لە ئەمڕۆوە وەک پێشتر گەرووەکە لەژێر کۆنتڕۆڵ و چاودێری چڕی هێزەکانماندا دەبێت و ڕێگە بە تێپەڕبوونی هیچ کەشتییەک نادەین.