هاتوچۆی سلێمانی بۆ شۆفێران: تونێلی پێشڕەو بەکارمەهێنن

هاتوچۆی سلێمانی داوا لە شۆفێران دەکات بەهۆی قەرەباڵەغی و بوونی ژمارەیەکی زۆری گەشتیار، تونێلی پێشڕەو بەکارنەهێنن.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەهۆی قەرەباڵەغییەکی زۆر لە سنووری تونێلی پێشڕەو و بوونی ژمارەیەکی زۆر لە گەشتیاران، داوا لە شۆفێران دەکەین بەرەو تونێلەکە نەڕۆن، ئەوانەی لەو سنوورەن، ڕێگەی شاخ – ئەزمەڕ بەکاربهێنن.

ئاماژەی بەوەشکرد، داوا لە شۆفێران دەکەین دوورکەونەوە لە پەلەکردن، چەند مەفرەزەیەک لەو سنوورەن و سەرقاڵی ڕێکخستنی ڕەوشی هاتوچۆن لەو سنوورە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share