بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە لە ڕێنماییەکدا بۆ هاوڵاتییان ڕایگەیاند، لە کاتی گەشت و سەیران خۆتان بەدووربگرن لە تیژڕەوی، سەرکێشی و بێزار کردنی هاوڵاتییان.
ئاماژەی بەوەشداوە، “پابەندی یاسا و ڕێنماییەکانی ھاتوچۆ بن بۆ ئەوەی توشی کارەسات و ڕووداوی نەخوازراو نەبنەوە”
هاتوچۆی هەڵەبجە لە کۆتاییدا دەڵێت، “هەمیشە ئەوەتان لە یادبێ درەنگ گەیشتن باشترە لەوەی کە ھەر نەگەیت.”