بۆچی تەنانەت ئەگەر جەنگی ئەمریکا و ئێرانیش کۆتاییبێت نرخی سووتەمەنی دانابەزێت؟

پاش ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سێشەممەی ڕابردوو ئاگربەستی لەگەڵ ئێران ڕاگەیاند و لەلایەن بازرگانانی نەوتەوە هەواڵەکە پێشوازییەکی گەورەی لێکرا، هەر لەگەڵ هاتنی هەواڵەکە، نرخی نەوتی خاو لە جیهاندا بۆ خوار 100 دۆلار دابەزی، بەڵام چاوەڕوانیی ئەوە نەکرا، کە بەهۆی ئاگربەستەوە نرخی سووتەمەنی دابەزێت.

ئێران بەردەوام جەخت لەوە دەکاتەوە کە هەر کەشتییەکی نەوتهەڵگر بە گەرووی هورمزدا تێپەڕێت، پێویستە سەرەتا مۆڵەت وەربگرێت، دەسەڵاتدارانی ئێرانیش بە ڕوونی ئاماژەیان بەوەکردووە کە هاتوچۆی کەشتیییە نەوتهەڵگرەکان ناگەڕێتەوە بۆ پێش قۆناغی جەنگ.

ئەمەش بازاڕی سووتەمەنی هەژاندووە، بۆ نموونە، ئێستا لە ئەمریکا نرخی لیترێک بەنزین لە سەروو چوار دۆلارەیەوە، بەڵام ئەم شۆکەی کە ئێستا بەرۆکی ئابوریی ئەمریکای گرتووە، وەک شۆکە گەورەکەی ساڵانی 1970 نابێت، چونکە ئێستا ویلایەتە یەکگرتووەکان بەرهەمهێنەرێکی گەورەی نەوتە، هەروەها ئێستا شێوازی بەکارهێنانی وزە دەیە لەدوای دەیە چالاکتر و چووستر دەبێت.

ئێستاشی لەسەربێت، بازاڕی نەوتی خەو ڕووبەڕووی کێشەکانی خێرایی هەناردەکردن، کێشە جیۆپۆلەتیکییەکان و لۆجیسیتییەکان دەبێتەوە. پێش جەنگی ئەمریکا و ئێران، ڕۆژانە 20 بەرمیل نەوتی خاو بە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕی، ئەمەش یەکسانە بە نزیکەی %20ی هەناردەی ڕۆژانەی نەوتی جیهان، ئەمەی بەسەر گەرووی هورمزدا هاتووە، دەیکات بە گەورەترین ڕاگیران هەناردەی نەوت لە مێژوودا.

ئەم لەدەستچوونەوەش هەروا بە ئاسانی بەم نزیکانە قەرەبوو ناکرێتەوە، چونکە ئەگەر جەنگی ئەمریکا و ئێرانیش نەبێت، دەکرێت هێرشەکانی ئۆکرانیا بۆ سەر پێگە نەوتییەکانی ڕوسیا، هێندەی دیکە نرخی سووتەمەنی لە جیهاندا بەرزدەکاتەوە.

تەنانەت لە باشترین دۆخدا، لەوەتەی جەنگ لە 28ی شوباتەوە دەستیپێکردووە، چەندین کەشتی لەو ناوچەیە گیریان خواردووە، ئەمەش واتە ئاساییبوونەوەی دۆخەکە کاتێکی زۆری دەوێت.

ئەم هەڕەشە بەردەوامانە، ئەو مانایە دەدات کە بواری بازرگانیی بە نەوتەوە، تا ماوەیەکی زۆر لەژێر ڕیسکدا دەبێت. خاوەنی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان دەبێت پارەیەکی زیاتر بدەن، پرسە تا ئەو ڕادەیە ڕۆیشتووە کە لە بەرئەنجامی جەنگەکە زیانێکی زۆر بە پێگە و پاڵاوگەکانی نەوت گەیشتووە لە ناوچەکەدا، بەتایبەت بەهۆی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر سعودییە، کوەیت، و شوێنەکانی دیکەش، وەک ئاماژەمان پێدا، تەنانەت لە ئەگەر وەستانی جەنگەکەش، وڵاتانی ناوچەکە پێویستیان بە کاتە تاوەکو پاڵاوگە و کێڵگەکان چاکبکرێنەوە.

 

دۆخی ئێستا بەشێوەیەکە، تەنانەت ئەگەر هەموو شتێک بکرێت بۆ ئاساییبوونەوەی دۆخەکە، لە ئەگەری هەر دۆخێک و گرژییەک، تەواوی شتەکان وەک کاتی جەنگەکەی لێدێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share