سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی ئەزموونی تاڵی دوو جەنگی ڕابردووەوە، هیچ متمانەیەکمان بە لایەنی ئەمریکی نییە و لەم خولەی دانوستانیشدا، نەیانتوانی متمانەی ئێمە بەدەستبهێنن.
محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران و سەرۆکی وەفدی ئێران لە دانوستانەکانی ئیسلام ئاباد، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی، پێش دەستپێکردنی دانوستانەکان، جەختم لەوەکردەوە کە ئێمە نیەتی باش و ئیرادەی پێویستمان بۆ گفتوگۆ هەیە، بەڵام بەهۆی ئەزموونی تاڵی دوو جەنگی ڕابردووەوە، هیچ متمانەیەکمان بە لایەنی ئەمریکی نییە.
ئاماژەی بەوەشکرد، وەفدی ئێران چەند دەستپێشخەرییەکیان پێشکەش بە وەفدی ئەمریکا کردووە، بەڵام لە کۆتاییدا نەیانتوانی لەم خولەی دانوستانەکاندا، متمانەی ئێران بەدەستبهێنن.