وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا: لە ئەگەری هەر بارودۆخێکدا بڕیاری پێویست دەدرێت

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایدەگەیەنێت، بەگوێرەی هەر بارودۆخێک، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری پێویست دەدات.

عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، پڕۆسەی خوێندن بەردەوامدەبێت و لە ئەگەری هەر بارودۆخێکدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری پێویست دەدات.

وتیشی، پڕۆسەی خوێندن بەشێوەی ئۆنڵاین بەبێ ڕووبەربوونەوەی هیچ ئاستەنگییەکی ئەوتۆ سەرکەوتووبوو.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share