هەرێم کەمال ئاغا: هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق دواناخرێت

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق دواناخرێت و نابێت چیتر سوکایەتی بە ئیدارەی خەڵک بکرێت.

هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستا ڕاگەیاند، کارنامەی کاری ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراقە، زۆرینەی حزب و لایەنە سیاسییەکانی عێراق پێیانوایە کە ئەمڕۆ ڕۆژی ئیرادەی ئەنجومەنی نوێنەرانە و نابێت چیتر ئەم ئیرادەیە بشکێت.

وتیشی، بۆچوونمان وایە کە ئەمڕۆ زۆربەری لایەنەکان بەشداری کۆبوونەوەکە دەبن، هەروەها زۆرینە بۆچوونیان وایە کە نابێت چیتر سوکایەتی بەم پرسە بکرێت، بۆشاییەکی دەستووری هەیە و دەبێت ئەمڕۆ ئەو بۆشاییە پڕبکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share