میدیاکانی ئیسرائیل: ئێران خۆیشی نازانێت مینەکانی گەرووی هورمز لەکوێدان

میدیاکانی ئیسرائیل ئاماژە بەوەدەکەن، ئێران بەشێوەیەکی هەڕەمەکی مینی لە گەرووی هورمز چاندووە و تەنانەت خۆیشی نازانێت لەکوێدان.

ڕۆژنامەی یەدیعوت ئەحرۆنۆت-ی ئیسرائیلی ڕاپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، هۆکاری نەکردنەوەی گەرووی هورمز سەرەڕای داواکارییەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئەوەیە کە تاران هێشتا نازانێت مینەکانی لەکوێدا چاندووە، ئەمەش وادەکات مەترسی لەسەر کەشتییەکان دروستبکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمریکا توانای ئەوەی نییە بەخێرایی مینەکان لاببات، بۆیە پێشبینی دەکرێت ئەم بابەتە یەکێک بێت لە سەرەکیترین خاڵی ناکۆکیی دانوستانەکانی ئەمڕۆ.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ئەمە یەکێکە لەو هۆکارانەی کە ئێران نەیتوانیوە بە خێرایی وەڵامی داخوازییەکانی ئیدارەی ترەمپ بداتەوە بۆ ئەوەی ڕێگە بۆ هاتوچۆی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز بکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئومێد خۆشناو: بارانەکەی شەوی رابردوو هیچ رووداوێکی نەخوازراوی لێنەکەوتەوە

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، بارانەکەی شەوی رابردوو هیچ رووداوێکی نەخوازراوی لێنەکەوتووەتەوە. ئومێد خۆشناو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،…
زیاتر ببینە

سێنتکۆم: پرۆسەی گواستنەوەی دەستگیرکراوانی داعش لە سوریاوە بۆ عێراق کۆتاییهات

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) لە بەیاننامەیەکدا، گواستنەوەی چـ.ـەکدارانی دەستگیرکراوی د،ا،عـ.ـ ـشی لە سوریاوە راگەیاندووە. سێنتکۆم لە بەیاننامەکەدا…
Total
0
Share