دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە یەکەم لێدواندا لەدوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستە دوو هەفتەییەکە لەگەڵ ئـ.ـێران ڕایگەیاند، ئەمریکا لەنزیکەوە کار لەگەڵ ئـ.ـێران دەکات، ئێمە دڵنیابووینەتەوە کە گۆڕانکاریی لە حکومەتی ئەو وڵاتە هاتووەتەئاراوە.
هەروەها وتیشی، “پـ.ـیتاندنی یـ.ـۆرانیۆم لە ئـ.ـێران کۆتاییهاتووە، ئەمریکاش هاوکاردەبێت لە دەرهێنان و لەناوبردنی ”تۆزی ئـ.ـەتۆمی” کە لەژێر زەوییدا حەشاردراون.
ترەمپ لە درێژەی قسەکانیدا باسی لەوەشکرد، دانوستان لەگەڵ ئـ.ـێران دەکەن لەبارەی سووککردنی سزا ئابوورییەکان و لابردنی پێناسە گومرگییەکان، هەروەها جەختیشیکردەوە کە ڕێککەوتن لەسەر جێبەجێکردنی زۆرینەی 15 خاڵەکە کراوە.