شارەزایەکی بواری کەشناسی ڕایدەگەیەنێت، تەرزە و بارانێکی بەخوڕ بەڕێوەیە و ئۆتۆمبێلەکانتان داپۆشن.
هەڤاڵ سدیق، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، لەئێستادا هەورەبروسکەی چڕی بەهێزی باراناوی داخڵ بە پارێزگای موسڵ و ڕۆژئاوای هەولێر و کەرکوک و سۆران و گەرمیان و باشووری سلێمانی بووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەکاتی چڕبوونەوەی هەوره کەڵەکەبووەکان، ئەگەری بارانی بەلێزمە و تەرزە هەیە، لە هەندێک شوێن ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو و مەترسیی دروستبووونی لافاو هەیە.