حەمەساڵح عەزیز، خاوەنی کۆمپانیای بازرگانیی ئەلەمنیۆم و پلاستیک بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بەهۆی شـ.ـەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئـ.ـێران نرخی پلاستیک بەڕێژەی %10 بەرزبووەتەوە، شەش مەتر پلاستیک لە 11 دۆلارەوە بەرزبووەتەوە بۆ 12 دۆلار و نیو.
ئاماژەی بەوەشدا، هەروەها تۆنێک ئەلەمنیۆم پێش دەستپێکی شـ.ـەڕەکە بە 5300 دۆلار بوو، ئێستا تۆنێکی بووە بە 6700 دۆلار.
بە وتەی ئەو خاوەن کۆمپانیایە، یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی بەربوونەوەی نرخی پلاستیک و ئەلەمنیۆم جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدایە و بەهۆیەوە هاوردەکردنی ئەو دوو مەوادە لە کوردستانەوە ڕاگیراوە و تەنها لە بەندەری “ئوم قەسر’ـەوە داخڵی عێراق دەبێت.