دامەزراوەی ڤیم پاڵەوانێتییەکی لەژێر ناونیشانی “پێشبڕکێی شەتڕەنج لە ڤیم” ڕێکخست.
دامەزراوەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “لە چوارچێوەی هەوڵەکانمان بۆ برەودان بە توانای گەنجان و هۆشمەندانی یاریی شەتڕەنج، ئەمڕۆ لە دامەزراوەی ڤیم هەستاین بە ڕێکخستنی پاڵەوانێتییەک لە ژێر ناونیشانی “پێشبڕکێی شەتڕەنج لە ڤیم.”
ئاماژە بەوەشكراوە، “جێگەی خۆشحاڵی بوو، کە دەرفەتی بەشداریکردنیان بۆ بڕەخسێنین و لە نزیکەوە بینەری ئەو گەنجانە بین، کە بە توانایەکی بێهاوتا و ستراتیژییەکی وردەوە، هەنگاو بەرەو سەرکەوتن دەنێن.”







