وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان، لەبارەی ئەگەری دروستبوونی کاریگەری لەسەر کارەبای هەرێمی کوردستان پاش ڕاگرتنی هاوردەی غاز لە ئێرانەوە بۆ عێراق، ڕوونکردنەوە دەدات.
ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ڕاگرتنی هاوردەی غاز لە ئێرانەوە بۆ عێراق کاریگەریی لەسەر هەرێمی کوردستان نابێت و پێدانی کارەبا وەک خۆی بەردەوامدەبێت.
ئەمەش پاش ئەوە دێت، ئێران هەناردەی غازەی بۆ باشووری عێراق بەتەواوی ڕاگرت و میدیاکانی عێراقیش باس لەوەدەکەن، ئەگەری هەیە کوژانەوەی گشتیی کارەبا ڕووبدات.