ئەدهەم بارزانی: هەولێری خۆشەویست چۆن ڕازیبووی ئەم جەلادانە لەناو جەرگەی تۆدا بە ئارامی بژین؟

ئەدهەم بارزانی، پەیامێکی لەبارەی مردنی سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی حزبی بەعسی ڕووخاو و کەسی نزیکی سەدام حسێن لە هەولێر، بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامەکە:

من لە هەولێر دەپرسم شارەکەم چۆن ڕازیبووی گەورە جەلادێک بە ناوی حەبوش و ئەوانەی وەک ئەون، کە 200 هەزار ئەنفالکراو بە هەموو کوردستانییەکانیەوە بە گەرمیان و بادینان و بارزان و فەیلی و کیمیابارانی هەڵەبجە و شەهید و ئیعدامکراوەکانی هەموو لایەنە سیاسییەکان بە پارتی و یەکێتی و شیوعی و هتد… سەربەخۆ ئازادەکان کە بەدەستی ئەمانە ئەنجامدراون، قبوڵیان بکەیت؟

شاری خۆشەویستم هەولێر، چۆن ڕازیبووی ئەم جەلادە و دەیان جەلادی تر لەناو جەرگەی تۆدا چەندین ساڵە پەنابگرن و بە ئارامی و ئازادی ژیان بەسەربەرن و بە هەزاران شۆڕشگێڕ و دڵسۆزانی تۆ لە دوورەوەش بە دووربینیش نەتوانن و بۆیان نەبێت تۆ ببینن و دەرگات لەسەر داخستوون!

بەڕاستی جێگای سەرسوڕمانە! من دەزانم پرسیارەکانم بێ وەڵام دەمێننەوە، بەڵام لە بەرامبەر خوای گەورە و مێژوو، دەبێت وەڵام بدەیتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرگریی شارستانیی هەولێر: دوای سێ رۆژ لە خنکانی تەرمی هاوڵاتییەک لە ئاوی خەبات دۆزرایەوە

بەرگریی شارستانیی هەولێر بڵاویکردەوە، دوای سێ رۆژ لە خنکانی تەرمی هاوڵاتییەک لە ئاوی خەبات دۆزرایەوە بەڕێوەبەرايەتیی بەرگریی شارستانیی…
Total
0
Share