حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەبۆنەی (جەژنی گەورە)، سێ ڕۆژ بۆ پێکهاتەی مەسیحییەکان پشوو دەبێت.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەبۆنەی (جەژنی گەورە) و بەپێی ڕۆژژمێری ڕەسمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژانی یەکشەممە، دووشەممە و سێشەممە (5، 6، 7ـی نیسانی 2026)، لە سەرجەم دامودەزگانی هەرێمی کوردستان، بۆ مەسیحییەکان پشووی ڕەسمی دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ڕۆژی چوارشەممە، 8ـی نیسانی 2026، دەوامی ڕەسمی دەستپێدەکاتەوە.